تەندروستی

هۆکاری دروستبوونی دڵەکوتێ چییە لە مرۆڤەکاندا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری دروستبوونی دڵەکوتێ چییە لە مرۆڤەکاندا؟
مەودا میدیا-

د. داهات حەوێزی، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی و شەكرە لە بابەتێکیدا باس لە دڵەکوتێ (خێرا لێدانی دڵ) دەکات و نووسیویەتی، دڵەكوتێ هەندێکجار پەیوەندی بە نەخۆشییەكانی دڵەوە هەیە وەكو: بەرزەفشاری خوێن (زەخت)، تێكچونی كارەبایی دڵ، سستبوونی دڵ ناڕێكی لێدانی دڵ (AF، SVT)، نەخۆشی زمانەكانی دڵ، گرێی شێرپەنجەیی دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی سیەكان.

ئاماژەی بەوەکردووە ، هەندێک نەخۆشی دیکەش دەبێتە هۆی دڵەكوتێ وەكو، لەرز و تا، كەم خوێنی، نەخۆشیەكانی غودە، گرێی ڕژێنی سەرگورچیلە، دابەزینی زەخت، دابەزینی شەكری خوێن.

باس لەوەشدەکات، حاڵەتەكانی وەكو هیلاكبون، دڵەڕاوكێ، سكپڕی، جگەرەكێشان، مەی خواردنەوە، خواردنەوەی لەڕادەبەری چا و قاوە، بەكارهێنانی دەرمانەكانی رەبۆ و حەبی غودە و هەندێ دەرمانی زەخت لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەكوتێ.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان