تەندروستی

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە هەڕەشە لە ژیانی منداڵان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە هەڕەشە لە ژیانی منداڵان دەکات
مەودا میدیا-

نەخۆشی سورێژە لەناو مناڵانی زیمبابۆی بڵاوبووەتەوە و بە هۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران کەس دروست بووە. 

لێپرسراوانی حکومی زیمبابۆی، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سورێژە لەو وڵاتەدا، رایانگەیاند، زیاتر لە 157  کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ئەوەشیان ئاشکرا کرد زیاتر لە دوو هەزار کەس، تووشی ئەو نەخۆشییە بوون و چاوەڕێ دەکرێت زیاتر پەرەبسێنێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، زۆربەی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوو، منداڵانن. ئەوەش لەکاتێکدایە نەخۆشی سورێژە لەناو مناڵاندا، کاریگەریی زیاترە و شوێنەواری خراپ بە جێدەهێڵێت.

لای خۆشیەوە نوێنەرایەتی خاچی سووری نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی خۆراک لە ئەفریقا، رایانگەیاند، بە هۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە، ئەگەر ئەو نەخۆشییە لە زیمبابۆی چارەسەر نەکرێت، پەل بۆ وڵاتانی دیکە و ناوچەکانی دیکەی ئەفریقا دەکوتێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە