تەندروستی

نەخۆشییە پیسەکە لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ دەگوازرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشییە پیسەکە لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ دەگوازرێتەوە
مەودا میدیا-

دامەزراوەی تەندروستیی جیهانی، لە نوێترین راپۆرتی زانستیدا سەبارەت بە ڤایرۆس و نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون، پشتڕاستی کردەوە ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ دەگوازرێتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، زانایان و پسپۆڕانی زیندەزانی لە فەرەنسا، ئاماژەیان بەوە کرد، یەکەم حاڵەتی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیان لە مرۆڤەوە بۆ ئاژەڵ تۆمار کرد. ئەوەش سەگێکەکە، کە خاوەنەکەی تووشی ڤایرۆسەکە بووە و چەند رۆژێک بە تەواوی لەیەکەوە نزیکبوونە.

هەر بۆیە دامەزراوەی تەندروستیی جیهانی، داوای لە هەڵگران و تووشبووانی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون کرد "سەگەکانیان ماچ نەکەن و رێگە نەدەن سەگەکان بیانلێسنەوە. هەروەها داواشی کرد پێکەوە مەخەون و لێیان دووربکەونەوە".

ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و یەکەمجار لەساڵی 1985 دۆزرایەوە. ئەمساڵ لە 92 وڵاتی جیهان بڵاوبووەوە و تاکو ئێستا 35 هەزار کەس تووشبوون و 12 کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستدا.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە