تەندروستی

بۆ پاککردنەوەی تەوالێت بەکاردەهێنرێت و لە کوردستانیش دەیخۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ پاککردنەوەی تەوالێت بەکاردەهێنرێت و لە کوردستانیش دەیخۆن
مەودا میدیا-

لیمەندۆزی یەکێکە لەو ترشانەی لە بنەڕەتدا بۆ پاککردنەوە بەکاردێت، بەڵام بە شێوەیەکی بەربڵاو لە کوردستاندا وەک مادەیەک دەکرێتە چێشت و خۆراکەوە. 

لیمەندۆزی ناوە زانستییەکەی ستریک ئەسیدە و لە رابردوودا دەفری مس و ئەلەمنیۆمی پێ پاکدەکرایەوە و بۆ لابردنی پەڵە و ژەنگ بەسەر کەرەستە ئاسنییەکانیشەوە بەکاردەهات. هەروەها دواتر بۆ پاککردنەوەی کاشی و تەوالێتیش سوودیان لێ دەبینی، بەڵام ساڵانێکە تەنیا لە هەرێمی کوردستان و عیراق، ماسی و گۆشت و مریشکی پێ ترش دەکرێت و دەخورێت.

لەو بارەیەوە لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک، تایبەت بە مەودا میدیا سەبارەت کاریگەرییە خراپەکانی لیمەندۆزی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ رایگەیاند " لیمەندۆزی مادەیەکی خۆراکی نییە و بۆ پاککردنەوە بەکاردێت، بۆیە زیانی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە".

ئاماژەی بەوەش کرد "زۆر بەکارهێنانی لیمەندۆزی هۆکارە بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی وەکو دروستبوونی برینی گەدە و کاریگەریی خراپیش بەسەر گورچیلەوە جێدەهێڵێت".

وتیشی "لیمەندۆزی کالیسیۆم لە جەستەدا کەم دەکات و بەو جۆرەیش دەبێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک لە تەمەنێکی گەنجیدا و زیان بە تەندروستی چاویش دەگەیەنێت".

باسی لەوەشکرد، خواردنی لیمەندۆزی دەبێیتە هۆی وشکبوونەوە و زەردبوونی ددانەکان و لاوازبوونی چینی مینای ددان، بەو جۆرەیش ددانەکان زوو لەناو دەچن و خراپ دەبن.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە