چاوپێكەوتن
بۆچی قەرز و پێشینەی بانکەکانی عیراق هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی رافیدەین لە ماوەی رابردوودا بە چەندین شێوە قەرزی پێشکەش بە چەند توێژێکی عیراق کرد، هەروەها هاوڵاتییان ئەو قەرزانە بە شێوەیەکی درێژماوە و بەشێوەی قیست بۆ بانکەکان دەگڕێنەوە و نرخی سوودەکەشی کەمە، بەڵام بانکی رافیدەین رایگەیاند تەنها هاوڵاتییانی 15 پارێزگەی ناوەڕاست و باشووری عیراق لەو قەرزە سوودمەند دەبن، واتە ئەو قەرز و پێشینانە هاوڵاتیانی هەرێم ناگرێتەوە.
دکتۆر نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ مەودا میدیا وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە.
"بانکە حکومییەکان لە هەرێم کشانەوە"
سەبارەت بە نەبوونی ئەو بانکانە لە هەرێمی کوردستان، د.نەرمین مەعروف رایگەیاند "بانکی رافیدەین و بانکی رەشید، پێش راپەڕین هاوشێوەی پارێزگە و قەزاکانی دیکەی عیراق، لقیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو، هەروەها دوای راپەڕین، هاوشێوەی دەزگەکانی دیکەی حکومەتی بەغدا لە هەرێم کشانەوە, ئێستا ئەو بانکانە، تەنیا لە 15 پارێزگەی عیراق چالاکن و کار دەکەن، لە خولەکانی پێشتر هەوڵدرا لقەکانی ئەو دوو بانکە لە هەرێم بکرێنەوە. هەروەها لەم خولەدا، منیش وەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی دارایی، سەردانم کردن و هەوڵی چڕم دا بۆ ئەوەی لقەکانی ئەو بانکانە لە پارێزگەکانی هەرێم بکرێنەوە".
"بانکەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە کێشەدان"
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەو بانکە حکومییانەی عیراق وتی "لە ئەنجامی سەردانەکانماندا بۆ ئەو بانکانە، تێگەیشتین لەنێوان هەردوو بانکی رافیدەین و بانکی رەشید، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکۆکی هەیە, ناکۆکییەکانیش بریتین لەوەی موڵکەکانیان لە شارەکان و ئەو باڵەخانانەی بانکەکان تێیدا کاریاندەکرد، ئێستا بەردەست نین و نەماون یان روخێنراون یان کراون بە شوێنی ئیداری دیکە".
هەروەها وتیشی "ناکۆکی نێوان بانکەکان و حکومەتی هەرێم، بریتییە لە پرسی پاکتاوکردنی هەژماری بانکەکان، چونکە لەکاتی راپەڕیندا ئەو بڕە پارەیەی لە بانکەکاندا دانرابوون و هی هاوپشک و هاوڵاتییان بوو نەمان و چارەنووسیان نادیارە، ئێستا حکومەتی هەرێم داوا دەکات بانکەکان خۆیان ئەو پارەیە بۆ خاوەنەکانیان بگێڕنەوە و بانکەکانیش داوا دەکەن، حکومەتی هەرێم گەڕانەوەی ئەو پارەیە بگرێتە ئەستۆ، لە راستیدا ئەو پارەیە کەمە و هی ئەوە نییە کێشەکان هێندە ئاڵۆز بکات، هەروەها لە دوای ساڵی 2003 لە 15 پارێزگەکەی دیکە و چەندین قەزای عیراق،هەمان کێشە دروستبوو، بەڵام دواتر بانکەکان کرانەوە و کێشەکان چارەسەرکران".
"پێدانی قەرز پەیوەندیی بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە نییە"
هاوکات د.نەرمین مەعروف، تایبەت بە پەیوەندیی نێوان پێدانی قەرز و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاماژەی بەوەکرد "لە راستیدا ئەو دوو بانکە حکومین و ساڵانێکی زۆرە وەبەرهێنان دەکەن، خۆیان خاوەنی سەرمایە و قازانجی تایبەت بە خۆیانن، پێویستیان بەوە نییە لە زیادەی فرۆشتنی نەوت، قەرز و پێشینە بدەنە هاوڵاتییان".
ئەوەشی خستەڕوو "هەڵکشانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، داهاتێکی زۆر دەگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت هاوکات بەهۆی تێچووی زۆرەوە خەرجییەکانیش لەسەر حکومەت زیاد دەکات، بەتایبەت بۆ عیراق، چونکە عیراق زیاتر وڵاتێکی هاوردەکارە، ئەو پارەیەی لە قازانجی نەوتدا بەدەستی دەهێنێت، لە کڕینی کاڵاکاندا خەرجیدەکاتەوە".
س.ر