عیراقی
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی عیراق کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا بۆ سبەی یەکشەممە.
ئارەزوو مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق بۆ سبەی یەکشەممە دواخرا و بڕیارە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت".
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئەو پەرلەمانتارە وتی "لەسەر داوای محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عیراق کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخراوە بۆ سبەی".
وتیشی "تاوەکو ئێستا سەبارەت بە بەشداری کردنمان لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان وە پەرلەمانتارانی کورد هیچ بڕیارێکمان نەداوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان دوخرا بۆ ئەمڕۆ شەممە، بەڵام لەسەر داوای عەللاوی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش دواخرا بۆ سبەی یەکشەممە.