تەکنەلۆژیا
وەرگێڕانی كوردی بۆ گۆگڵ زیادكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی گەنجێكی شاری هەڵەبجە بە سەدان هەزار داتاو وشەو رستەی كوردی دابەزاند بۆ بەرنامەی تایبەت بە زمانەكانی گۆگڵ، دوێنێ هەینی بەشی وەرگێڕانی كوردی بۆ گۆگڵ زیادكرا.
بۆكان جاف، ئەو گەنجەی هەوڵیدا زمانی كوردی زیاد بكات بۆ بەشی وەرگێڕانى گۆگڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی رابردوو سەدان هەزار وشە و رستەی كوردیم داغڵی ناو سیستەمەكە كردووە و پێشتریش لە چەند بەشێكی زمانەوانی زمانی كوردی زیادكرا".
ئەوەشی خستەڕوو "دوێنێ لە بەشی وەرگێڕای گۆگڵ بەشی كوردی زیادكرا، بەڵام تا ئێستا نەبوەتە فەرمی و گۆگڵ خۆی راینەگەیاندووە، تەنها دەتوانی بە كوردی لە بەشی وەرگێڕانی بنوسیت و بۆ دەكات بە وەرگێڕان بۆ 85 زمانی تر".
وتیشی "گۆگڵم ئاگاداركردوەتەوە كە ئایا ئەمە سەرەتای كارەكەیان بۆ وەرگێڕانی كە زمانی كوردییان زیاد كردووە یان هەڵەیەكە و چاكدەكرێت".
بۆكان جاف بڕیاربوو مانگی ڕابردوو بە بانگهێشتێكی فەرمی گۆگڵ سەردانی وڵاتی سەنگافورا بكات بەڵام بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا ئەو سەردانەی دواخراوە.