تەندروستی

هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر چین؟
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

له‌ ئه‌مەریكا ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س و سه‌رۆكی بنكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ش هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلولی 2022 برۆكس كینیو، پزیشك و سه‌رۆكی بنكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر رایگه‌یاندووه‌ "یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر وه‌رزشنه‌كردن و قه‌ڵه‌وییه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌سته‌یه‌كی رێكییان هه‌یه‌ و وه‌رزشه‌ جه‌سته‌ییه‌كان ده‌كه‌ن به‌رێِژه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "نه‌خوشی شه‌كره‌ی جۆری دوو یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی كات زه‌هایمه‌ر ده‌بێته‌ ده‌بێته‌ ده‌ردێكی دیكه‌ بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك مێشك ئه‌نسۆلینی لێده‌بڕێت ئیتر نیشانه‌كانی زه‌هایمه‌ر له‌كه‌سه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت".

پزیشكه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ "یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی تووشبوون بۆ باوانی كه‌سه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و جینه‌ی به‌ APOE-e4 ناسراوه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان تائێستا 65%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و جۆره‌ جینه‌ن تووشی زه‌هایمه‌ر بوون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان