تەندروستی

زیانەکانی شەراب بۆ خانمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی شەراب بۆ خانمان
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

پسپۆڕێكی بواری خۆراكی رووسی چه‌ند زیانێكی مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر ئافره‌تان خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی شه‌راب به‌سه‌ریان دێت.

ئۆكسانا میگالیڤا، پزیشكی پسپۆڕی خۆراك به‌ رۆژنامه‌ی ئیزفیستیای راگه‌یاندووه‌ "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ شه‌راب ده‌خۆنه‌وه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك سووربوونه‌وه‌ی پێست و خورانێكی زۆر به‌هۆی هه‌بوونی ماده‌ی هستامین و تیرامین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیادكردنی رێژه‌ی هه‌ستیاری تێیدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "شه‌راب به‌هۆی هه‌بوونی 7 كالۆری له‌ یه‌ك گرامیدا كێشی له‌ش به‌ تایبه‌ت له‌ ئافره‌تاندا زیاد ده‌كات جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی ئالودەبوونی كه‌سه‌كه‌ پێوەی".

پزیشكه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ "شه‌راب كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆسه‌ر پێستی ئافره‌تان ده‌بێت به‌ تایبه‌ت بۆ پێستی روخساریان و وشكی ده‌كاته‌وه‌ تا حاڵه‌تی شه‌قبوون و دروستبوونی زیپكه‌ له‌سه‌ری".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان