تەندروستی

پێنج بنەمای سەرەكی بۆ گرنگیدان بە قژی چەور

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج بنەمای سەرەكی بۆ گرنگیدان بە قژی چەور
مەودا میدیا-

قژی چەور یەكێكە لەو جۆری قژانەی پێویستی بە زۆرترین گرنگیپێدانە، چونكە چەندین گرفتی هەیە و كەسەكە تووشی بارودۆخی شەرمەزاركەر دەكاتەوە، هەربۆیە دەتوانیت بە چەند رێگەیەك گرنگی بە قژت بدەیت.

1. شتنی قژ
قژی ئاسایی پێویستە لە هەفتەیەكدا تەنها یەكجار بشۆرێت، بەڵام قژی چەور پێویستی بەوەیە لە هەفتەیەكدا سێجار بشۆرێت، ئەو هەڵەیە مەكە كە هەموو رۆژێك بیشۆیت، چونكە چەوریی سروشتی قژ دەڕوات، كە ئەمەش زیان بە قژ و پێستی سەر دەگەیەنێت.

2. شامپۆ
دوربكەوەرەوە لەو شامپۆیانە رێژەیەكی زۆر لە گۆگردیان تێدایە، باشترە پزیشكی پسپۆڕ جۆری ئەو شامپۆیە دیاریبكات كە پێویستە بەكاریبهێنیت.

3. نەرمكەرەوە
هەندێك كەس وابیردەكەنەوە ئەو كەسانەی خاوەنی قژی چەورن نابێت نەرمكەرەوە بەكاربهێنن، بەڵام ئەمە بیركردنەوەیەكی هەڵەیە، پێویستە نەرمكەرەوە بۆ هەموو جۆرێكی قژ بەكاربێت، بەڵام جۆرەكەی بە پێی جۆری قژ دیاریبكرێت.

4. دوریبخەرەوە لە گەرمی
پێویستە ئامێرە گەرمەكان بە رادەیەكی زۆر بەكارنەهێنیت، چونكە زیانی زۆر بە تاڵەكانی قژ دەگەیەنێت.

5. ماسكی قژ بكە
گرنگە ماسك بۆ قژت بكەیت، كە پێكهاتەكانی لەگەڵ پێستی سەر و جۆری قژت بگونجێت، بەڵام باشترە هەفتەی جارێك بیكەیت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن