تەندروستی

شەش سوودی تەندروستیی خواردنەوەی ئاو لەناو پەرداخی مسدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش سوودی تەندروستیی خواردنەوەی ئاو لەناو پەرداخی مسدا
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

ئاو یەکێکە لە پێداویستییە هەرە گرنگەکانی مرۆڤ هاوشێوەی خۆراک و ئۆکسجین لە ژیاندا و ئەستەمە سووڕی ژیان بەبێ ئاو بەردەوامیی هەبێ.

بێگومان وەک هەرشتێکی دیکە ئاویش جۆر و شێوازی بەکارهێنانی کاریگەریی لەسەر سوودەکانی دەبێت.

شارەزایانی تەندروستی لە نوێترین توێژینەوەیاندا بۆیان دەرکەوتووە، هەڵگرتنی ئاو لەناو پەرداخی مسدا بۆ ماوەی هەشت بۆ نۆ کاتژمێر، وادەکات ببێتە پاکترین ئاو و لە تەواوی بەکتریاکان پاکدەبێتەوە و شەش سوودی تەندروستیی سەرسوڕهێنەری بۆ مرۆڤ هەیە.

سوودەکانی ئاوی پەرداخی مس:

1-   یارمەتی گەدە دەدات بۆ ئاسان هەرسکردنی خۆراک، لەبەرئەوەی گەدە تەنها پێویستی بە ئاوە بۆ هەرسکردنی ئەو خۆراکانەی مرۆڤەکە خواردوویەتی.

2-   بەرگریی جەستە زیاددەکات و کەسەکە لە هەوکردن و بەکتریاکان دەپارێزێت.

3-   یارمەتیی زوو چاکبوونەوە و بەهێزکردنی ماسولکەکانی جەستە دەدات.

4-   سووڕی خوێن رێکدەخات و رێگری لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەکات.

5-   ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەمدەکاتەوە و جەستە لە ژەهرە زیانبەخشەکان پاکدەکاتەوە.

6-  رێژەی کۆریستڕۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و ئەگەری تووشبوونی کەسەکە بە جەڵتەی دڵ و گیرانی مولوولەکانی خوێن دووردەخاتەوە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد