تەندروستی
پشکنینی خوێن 50 جۆر شێرپەنجە دەستنیشان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
زانایان له ئهمەریكا رایانگهیاندووه كه پشكنینێكی خوێن 50 جۆر شێرپهنجه دهدۆزرێتهوه، له تاقیكردنهوه سهرهتاییهكاندا "ئهنجامی بهڵێنداری" دهركهوتووه.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، زانایانی سەنتەری شێرپەنجەی میمۆریال سلۆن كیتەرینگ لە نیۆرک توێژینەوەیان لەسەر پشكنینێكی خوێن ئەنجامداوە بەناوی "گەلەری" كە تاکە سوابێک بەكاردەهێنرێت بۆ گەڕان بەدوای نیشانەی چەندین جۆری شێرپەنجە، لەوانە ئەوانەی كە كاریگەری لەسەر مەمك و سییەكان و گورچیلەکان.
زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتوو بووە لە دەستنیشانکردنی 35 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە، بەڵام لە بەرانبەردا 57 کەسی دیکە بە هەڵە دەستنیشانکراون.
توێژینەوەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە تاقیکردنەوەی گەلەری "بەڵێنی گەورەی" هەیە لە دیاریکردنی شێرپەنجەکاندا، کە لەئێستادا تەنها لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکەدا دەدۆزرێتەوە, ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامەکان باش بوون، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تاقیکردنەوەی گەلەری بە رەچەتە بەردەستە بە نرخی949 دۆلار بۆ هەر سندوقێک.
ئهنجامی ئهم توێژینهوهیه تهنها ڕۆژێك دوای ئهوه دێت كه جۆ بایدن, سهرۆكی ئهمەریكا پلانی بۆ كهمكردنهوهی مردن به شێرپهنجه بۆ نیوه ئاشكرا كرد، بۆ 300 ههزار كهس له ساڵێكدا تا ساڵی 2042.
س.ر