کوردستانی

"پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە باکووری هەرێمی کوردستان تا باشوور دەبێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە باکووری هەرێمی کوردستان تا باشوور دەبێت"
مەودا میدیا-

بريکاری وەزارەتی ئاوەدانکرنەوە و نيشتەجێبوون بۆ کاروباری رێگەوبان رایگەیاند، دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابووريدایه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ـی ئه‌یلوولی 2022، ئاگرین عه‌بدوڵڵا عه‌زیز، بريکاری وەزارەتی ئاوەدانکرنەوە و نيشتەجێبوون بۆ کاروباری رێگەوبان رایگه‌یاند، دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابووریدایه‌.

ئاماژەی بەوەشكرد "هەرکاتێک پرۆژه‌كه‌ جێبەجێ بکرێت، تۆڕه‌كه‌ لە باکووری  هەرێمی كوردستان تاوه‌کو باشووری دەبێت بە شاری سلێمانيیەوە".

قۆناغی یەکەمی پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە زاخۆوە دەستپێدەکات تا دەگاتە شاری هەولێر، دواتریش لە هەولێرەوە بەرەو رانیە و قەڵادزێ و پاشان قۆناغ دوای قۆناغ لە دهۆک و سەرسەنگ و ئامێدی دەبێت تا دەگاتە هەموو ناوچەکانی کوردستان، كه‌ درێژی هێڵه‌كه‌  620 کیلۆمەتره‌.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan