کوردستانی

100 خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی ژەهراوی بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


100 خوێندكاری خوێندنگەیەكی سلێمانی ژەهراوی بوون
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی راگەیاند، لە ناو خوێندنگەیەکی سلێمانی زیاتر لە 100 منداڵ تووشی سکچوون و رشانەوە بوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات "دوای ئەوەی لە 24 کاتژمێری رابردوو لە خوێندنگەیەك لەناو شاری سلێمانی نزیکەی 100 خوێندکار بە حاڵەتی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان دەکەن، بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە راستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە (چاودێری تەندروستی٫ یەکەی ئاو٫ تەندروستیی خوێندنگەکان) راسپارد راستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لە دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نموونەی خۆراك و ئاو بۆ پشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت".

لەوبارەیەوە پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە، پەیوەندی بە ئاوی پیس، یان خواردن، یاخود تەوالێتەکانیانەوە هەیە و بەپێی ئەوەی لە نەخۆشەکان پرسیار کراوە، پێدەچێت بەهۆی خۆراکەوە بووبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خوێندکارانە بەشێکیان داخڵی نەخۆشخانە کراون و ئەو حاڵەتانەی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، حاڵەتی جێگیر و ناجێگیریشی تێدابووە.
 وتیشی "کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانیاریی زیاتر دەخەینەڕوو".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب