تەندروستی

چەند سوودێکی لیمۆندۆزی بۆ تەندروستی ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند سوودێکی لیمۆندۆزی بۆ تەندروستی ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بەوەکردوە، لیمۆندۆزی ئەگەر لە ئاوی میوە دروستکرا بێت کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

1. کاراکردنی پڕۆسەی میتابۆلێزم و چالاککردنی پڕۆسەی دەرهێنانی وزە لە خانەکان .

2 . یارمەتی باشتر هەڵمژینی کانزاکان وەک زینک، مەگنسێوم و کالسێوم .

3 . کەمکردنەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە بەهۆی بوونی ترشی ستریک کە وادەکات پێکهاتنی بەردی گورچیلە کەمبکاتەوە .

4 . پاراستنی تەندروستیی پێست: بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C کە گرنگە بۆ دروست بوونی کۆلاجین، هەروەها ترشی ستریک بەکاردەهێنرێت لە پیشەسازی دەرمانی هەوکردنی پێست, کرێم و لۆشنی پێست.

5 . یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشییەکانی پۆکانەوەی دەمار و هەوکردنی درێژخایەنی جگەر چونکە دەوڵەمەندە بە مادە دژەئۆکسانەکان .

زیانەکانی لێمۆندۆزی :

لیمۆندۆزی بەرهەمهێنراو لە مادەی کیمیاوی لە کارگانەکان پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە بۆ زانینینی ئەوەی کە بە کارهێنانی زیانی هەیە یاخود نا، هەروەها زۆر بەکارهێنانی بە بەردەوامی و بە بڕی زۆر rەنگە ببێتە هۆی ئەم زیانانەی خوارەوە:

1 . خورانی چینی مینای ددان و هەستیاری ددان و زەردبوونی و دواتر کلۆر بوونی ددان .

2 . ئاوسانی جومگەکان و نەرم بوونەوەی ئێسقان.

3 . سووربوونەوە و هەستیاری پێست.

4 . ئازاری چاو: ئەگەر بەر چاو بکەوێت، لەو حاڵەتەدا پێویستە چەند جارێک چاو بە ئاو بشورێت.

5 . ئازاری گەدە و دڵەکزێ و دڵ تێکەڵهاتن زیاتر دەکات.

سەرچاوە سروشتییەکانی لیمۆندۆزی :

پێش کڕینی لیمۆندۆزی پێویستە سەرچاوە سوشتییەکانی بزانرێت کە گرنگترینیان ئەمانەن:

-لێمۆ، سندی، پڕتەقاڵ، گریەیپ ڤرووت.

هەروەها بە رێژەیەکی کەمتر هەیە لە:

-شلیک، بلوبێری، گێلاس، تەماتە، ئەنەناس.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن