کوردستانی
کامیل قەزاز: کارەبا دەکەینە کارت هاوشێوەی کارتی مۆبایل
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کارەبا دەکەینە کارت هاوشێوەی کارتی مۆبایل، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر سیستمەکە سەرکەوتووبێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە رێککەوتن، ئەوە رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پلانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە سیستمی پری پەید جێبەجێبکرێتکە ھاوشێوەی کارتی مۆبایل ھاوبەشانی کارەبا بەکاری دێنن، پرۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر و بازاڕی دھۆک دەستیپێکردووە، ئەوانەی سیستمی پری پەید بەکاردێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سوودی ھەیە و نرخی کارەباش کەمتر لەسەریان دەکەوێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر سیستمەکە سەرکەوتووبێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە رێککەوتن، ئەوە رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت، چونکە سیستمەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر رەوشی کارەبا و خەرجی کەم دەکاتەوە و داھات زیاد دەکات".
س.ر
س.ر
بیروڕا