کوردستانی
ئێران بە چڕی تۆپبارانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران چەند ناوچەیەکی لە سنووری برادۆستی تۆپباران کرد، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان دەڵێت "تۆپبارانەکە بەردەوامی هەیە".
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 24ی ئەیلولی 2022 لە کاتژمێر 3:25 خولەکەوە تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی تۆپبارانی گوندەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێ دەکەن و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەرچەندە بەشێک لەوناوچانە خەڵک تێیدا نیشتەجێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە، ئەوەی هەیە تەنها زیانی مادییە".
لەبارەی هۆکاری تۆپبارانەکەوە ناوبراو وتی "تۆپخانەکانی ئێران بە بیانووی هەبوونی بارەگای حزبی کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان لەو ناوچانە تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەکەن".
س.ر

بیروڕا