گشتی

بەم شێوازە مرەبای هەنجیر ئامادەبکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم شێوازە مرەبای هەنجیر ئامادەبکە
مەودا میدیا-

مرەبای هەنجیر یەکێکە لەو شیرینیانەی کە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات و حەز دەکەن ئامادەی بکەن، کە بەم شێوازە تۆ دەتوانیت ئامادەی بکەیت:

کەرەستەکان:

- 1 کیلۆ هەنجیر.

- 1 کیلۆ شەکر.

- 1 کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ.

- 1 کەوچکی چا هێل.

چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی :

- سەرەتا هەنجیرەکە دەبێت جوان بشۆردرێتەوە و شیلەکەی لێبکرێتەوە دواتر بە چەتال چەند کونێک بکە هەنجیرەکان.

- شەکرەکە لە دوو کوپ ئاودا بکوڵێنە، دواتر هەنجیر و ئاوی لیمۆ و هێلەکەی بکە بەسەردا.

-  لە دوای خەستبوونەوە و نەرمبوونی هەنجیرەکە، لە شوشەیەکدا دایبنێ تاوەکو سارد دەبێتەوە و دواتر بیکەرە ناو بەفرگرەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان