کوردستانی

ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی جیاواز روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی جیاواز روودەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات کە  59 ساڵ پێش ئیستا روویداوە ئەویش هەڵهاتنی هەسارەی موشتەرییە لە رۆژهەڵاتەوە کە بە جوانی هەستیپێدەکرێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کە دەکاتە 25 لەسەر 26ی ئەیلولی 2022 کاتژمێر 10:00ی شەو هەسارەی موشتەری لە رۆژهەڵاتەوە هەڵدێت و زۆر بە جوانی و بەچاوی ئاسایی دەبینرێت، ئەم دیاردەیە تاوەکو ساڵی 2139 دووبارە نابێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم دیاردەیە 59 ساڵ پێش ئێستا روویداوە کە هەسارەی (موشتەری ـ Jupiter) دەگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوی 
واتە زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و موشتەری و موشتەری زۆر بەجوانی بە درێژایی شەو دەدرەوشێتەوە".

هەسارەی موشتەری یەکێکە لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر پێنجەمین و گەورەترین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە کە 1300 جار لە هەسارەی زەوی گەورەترە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە