کوردستانی

کچێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کچێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لە نهۆمی 12ی شوقەیەکەوە کچێک کەوتووەتە خواری و گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئەیلولی 2022 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو کچێک لە گەڕەکی شەکرەکە لە شوقەکانی پاک سیتی کەوتووەتە خوارێ و گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمی کچەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە"، بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو کچە لە نهۆمی 12ی شوقەکەوە کەوتووەتە خوارەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن