کوردستانی

دوو کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی هێنانی ئاژەڵی کێوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی هێنانی ئاژەڵی کێوی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند لە قەزای دەربەندیخان بەهۆی بە نایاسایی گواستنەوەی دوو كەڵی كێوی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئەیلولی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راگەیاند "مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە هاوکاری کارمەندانی ئاسایشی بازگەی تونێلی دەربەندیخان توانیان دوو هاوڵاتیی دەستگیربکەن کە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵیان پێبووە و لەنێویاندا دوو كەڵی كێوی تیابووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستگیركراوەكان بەنیازبوون گیاندارە كێوییەكان بەشێوەیەكی نایاسایی بۆ شوێنێكی دیكە بگوازنەوە، جگە لە دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و رادەستی دادوەرکراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی، وەك ئەوە پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی پێداوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan