کوردستانی
لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مامۆستایان پرۆژە یاسایەک پێشکەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان پرۆژە بڕیارێکیان پێشکەشکردووە.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند "بەپێی ھەردو یاسای راژەی شارستانی ژمارە (24)ی ساڵی (1960) و یاسای موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، ژمارە (22)ی ساڵی (2008)، پلە بەرزکردنەوە وەک مافێکی فەرمانبەر جێگیرکراوەو مافێکی یاساییەو بەپێی چەند مەرج و رێوشوێنێکی کارگێڕی پێویستە هەر فەرمانبەرێک چوار یانە پێنج ساڵ جارێک بە پێی پلەو ئاستی فەرمانبەرێتی، پلەکەی بەرزبکرێتەوە بۆ پلەیەکی نوێ، کە لە رووی مادی و مەعنەوییەوە جیاوازی هەیە لەگەڵ پلەی پێشوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لەلایەن کابینەی پیشوی حکومەت و درێژەپێدانی لەم کابینەیە لە ساڵی (2016)ەوە، بڕیارێکی نایاساییەو درێژەدان بەم بڕیارەش دۆخی فەرمانبەرێتی تەواو شێواندووە و هەموو هاوکێشەکانی پەیوەندیدار بە پلە و ئاستی فەرمانبەرێتی و میلاکی تێکداوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا پلە بەرزکردنەوە بۆ هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و سێ سەرۆکایەتییەکە دەستیپێکردوەتەوە کە ئەمە رێگە دروستەکەیە، بەڵام تائێستاش ئەم ستەمە لەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی شارستانی مانگانە زیانی گەورە بە نزیکەی (365) ههزار فەرمانبەرو مامۆستا دەدات، بڕی ئەو پارەیەی کە زیانە بۆ هەر فەرمانبەرێک لەنێوان (60 تا 300 ) هەزار دیناری مانگانەیە و هێندێک حاڵەتیش نزیکە لە 400 ههزار دیناری مانگانە".
عومەر گوڵپی وتی "مامۆستا و فەرمانبەرێک چۆن هەست بە ئاسودەیی بکات لە کارەکەی ئەگەر حکومەتو دەسەڵات دادپەروەر نەبن لە مافەکانی، بۆیە پێویستە هەرچی زووە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستپێبکاتەوە، لەسەر ئەم داوایەش بەردەوام دەبین".
س.ر

بیروڕا