کوردستانی
بانکی نیشتمانیی هەرێم دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت سهرجهم رێكارهكانى دروستكردنى بانكى نیشتمانى ههرێم تهواوبوون، ئاماژە بەوەشدەکات دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لەگەڵ بانکەکانی دیکە جیاوازییەکەی ئەوەیە بانکەکانی ئێستا بە یاسایی کارەکانیان بەڕێوە نابەن.
ئهمڕۆ یهكشهممه 25ى ئهیلولی 2022 مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانى ههرێم رایگهیاند "ھەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمانیی ھەرێم بەرەو کۆتایی دەچن و لە ھەرێمی کوردستان رێکارەکان کۆتایییان ھاتووە و تەنها دانانی بەڕێوەبەر و ئەندامانی بانکەکە ماون، بەڵام رێکارە یاسایییەکان لە بەغدا ماون تەواو بکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەکەم ساڵی نوێ بانکی نیشتمانی دەست بە کارەکانی بکات، هەروەها دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لەگەڵ بانکەکانی دیکە جیاوازییەکەی ئەوەیە بانکەکانی ئێستا بە یاسایی کارەکانیان بەڕێوە نابەن، خاڵێکی دیکەی بانکی نیشتمانی کە دەکرێتەوە لەھەمبەر جیھانی دەرەوەیە بۆ ئەنجامدانی کردارە بانکییەکان".
مەولود سابیر وتی "بانکی نیشتمانیی ھەرێم دوای دامەزراندنی زۆر سوودی دەبێـت، لەوانەش ھەموو ئەو پێشینانەی لەلایەن بانکی ناوەندیی عیراقەوە ساڵانە و مانگانە بە ھاوڵاتییان دەدرێت ھەرێمی کوردستانیش لێیان سوودمەند بێت".
س.ر

بیروڕا