کوردستانی
بە بەڵگەوە؛ کورد رێژەی 14%ی عیراق پێکدەھێنێت و بەغدا پشکی ھەرێم بە 12.6%ی دیاریدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدواداچوون بۆ رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و پشکی شایستە داراییەکانی لە عیراق دەکات، بەپێی بەدوادەچوونەکەی بێت دانیشتووانی هەرێمی کوردستان رێژەی لە 14% عیراق پێکدەهێنێت.
نووسینکەی د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "د، نەرمین مەعروف پرسیارێکی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ کرد تایبەت بە ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و رێژەیان بۆ کۆی دانیشتووانی عیراق کە ساڵانە دەکرێتە بنەما بۆ دیاریکردنی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتی حکومەتی فیدڕاڵ، لە وەڵامی ئەو پرسیارە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ ئاشکرایکرد "ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتووانی هەرێم (5884023) کەسە و رێژەی 14% دانیشتووانی عیراق پێکدێنن".

ئاماژە بەوەشکراوە "چەندساڵێکە وێرای درووستکردنی ئاستەنگی بەردەوام بۆ پێنەدانی شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ وە بەبێ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق ، پشکی هەرێم بە کەمتر و بەڕێژەی( 12.6% ) ئەژمارکراوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا