کوردستانی
پەروەردە لەبارەی "نه‌مانی پشووی هاوین" روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ره‌تیكرده‌وه هیچ داواكاریه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وام و نه‌هێشتنی پشووی هاوین له قوتابخانه و خوێندنگه‌كان پێشكه‌ش كرابێت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له هه‌ندێك په‌یج و سایت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لێدوانی دابێت ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگه‌كان تا دوای كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ بێت و پشووی هاوین نه‌مێنێت.

باسی لەوەشکردووە "دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی بۆ ئه‌و په‌یجه نه‌داوه و ناشیانناسێت، گشت ئه‌و لێدوانانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌یدات له سایت و په‌یجی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیمان داده‌به‌زێنرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 كه له قوتابخانه‌ی سنگر وتاری ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنی پێشكه‌شكرد و له په‌یجی فه‌رمیمان بڵاوكرایه‌وه، هیچ قسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی تێدا نییه".
راشیگەیاندووە "دیاره ئه‌م په‌یجه ته‌نها بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمێنت و لایك هه‌واڵی له شێوه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه، بۆیه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌ر لێدوانێك بدات له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیمان بڵاوده‌كرێته‌وه و هیوادارین مامۆستایان ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته بن".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا