کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا 22 پۆست لە زانکۆی سلێمانی رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا 22 پۆست لە زانکۆی سلێمانی رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان 22 پۆست لە زانکۆی سلێمانی بۆ جاری یەکەم رادەگەیەنێت و مەرجەکانیش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە ئاشکرادەکات.

بەپێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بۆ پۆستەکانی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتی زانکۆیی لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکە وەردەگرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، ھەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

دواکات بۆ پێشکەشکردن سی ڤی یەکەی و پوختەی راژەکەی و یەکەمین فەرمانی زانکۆیی بەدەستھێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان کۆتایی دەوامی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 2-10-2022 لەم بەستەرە https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 دەبێت.

پۆستەکان:

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

راگری کۆلێژی زانست

راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤاییەتییەکان

راگری کۆلێژی پەرستاری

راگری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان

راگری کۆلێژی پزیشکی ڤێتەرنەری

راگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

راگری کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان

راگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان

راگری کۆلێژی پەروەردە

راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

راگری کۆلێژی یاسا

راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان

راگری کۆلێژی ئەندازیاری

راگری کۆلێژی پزیشکی ددان

راگری کۆلێژی بازرگانی

راگری کۆلێژی دەرمانسازی

راگری کۆلێژی زانستە سروشتییەکان

راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان

راگری کۆلێژی زمان

راگری کۆلێژی کارگێری و ئابووری

راگری کۆلێژی پزیشکی

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan