کوردستانی

نهێنی تەنە رووناکەکانی ئاسمانی هەرێم ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی تەنە رووناکەکانی ئاسمانی هەرێم ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

دوای بەدواداچوونی مەودا میدیا بۆ ئەو تەنە رووناکە نامۆیانەی ئەمشەو لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینراون و لەلایەن هاوڵاتییانەوە ڤیدیۆی گیراوە، دەرکەوت کە ئەوانە "زنجیرە سەتەلایتی ستارلینکە کە ئینتەرنێت دابیندەکەن".

ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان لەسەر ئەو تەنە رووناکانەی لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بینران، بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو تەنە رووناکانەی کە وەکو قەتارە بەدوای یەکدا بەشێوەیەکی هێواش دەڕۆن، سەتەلایتی ستارلینکە کە ئینتەرنێت دابیندەکات".
 
سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان روونیشیکردەوە "کە ئەوە یەکەم جار نییە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەبینرێن و لە ساڵی رابردووەوە تائێستا چەندین جار بە ئاسمانی هەرێمدا تێپەڕیون، من خۆشم ڤیدیۆم گرتوون پێشتر، بەڵام چونکە دەرکەوتنەکان نوێن بۆیە لای هاوڵاتییان نامۆ و سەیرە".

ئاشکراشیکرد "ئەو رووناکییە زنجیرە سەتەلایتی ستارلینکی سەربە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی (ئیلیۆن مەسک)ە و ئێستا لە تاقیکردنەوەدان و پێشتر ژمارەیان زیاتر لە هەزار دانە زیاتربوو کە بەدوای یەکدا دەڕۆشتن، بەڵام ئێستا ژمارەکە کەمترن و سنووردارکراون".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە