تەندروستی
مەترسییەکانی خواردنی ئەندۆمی بۆ تەندروستی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندۆمی خۆراكێكی خۆشە و ئاسان و خێرا ئامادە دەكرێت كە پێكهاتووە لە ئاردی گەنم، نیشاستە، خوێ، زەیتی نەخیل تام، گلۆتۆماتی سۆدیۆم و بیبەر.
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک رایدەگەیەنێت، ئەندۆمی ئەگەر بە بڕی زۆر و بە بەردەوامی بخورێت دەبێتە هۆی زیادكردنی كێش و بەرزكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ و بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی یەكانی دڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێكی بچوك هەیە کە له خوێ پێكدێت، پێكهاته‌كانی ئه‌ندۆمی لەپشت زه‌رفه‌كی بیخوێنه‌ره‌وه تیایدا ده‌بێنیت بێكهاته خوێیه‌كه له‌سه‌ر ی نوسراوه 621E ئه‌وه‌ش جۆرێكە له خوێ چینی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێكی بچوك هەیە کە له خوێ پێكدێت، پێكهاته‌كانی ئه‌ندۆمی لەپشت زه‌رفه‌كی بیخوێنه‌ره‌وه تیایدا ده‌بێنیت بێكهاته خوێیه‌كه له‌سه‌ر ی نوسراوه 621E ئه‌وه‌ش جۆرێكە له خوێ چینی.
باسی لەوەشکردووە، لە راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی-دا هاتووه، ئه‌م جۆره خوێیه هۆكاره بۆ تێكچونی مۆخ، چونكه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین جۆره بۆیە ئەگەر ئەندۆمیشت خوارد خوێکە بەکار مەهێنە و خوێی ئاسای بۆ بەکاربهێنە.
دەشڵێت "ئه‌ندۆمی ده‌بێته هۆی درستبوونی گرفتی دواكه‌وتنی بیركردنه‌وه و بێهێزی، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان و ده‌رونییه‌كان دروستده‌كات، شێرپه‌نجه‌ی مۆخ، سكچون، ئازاری ناو سك، قه‌ڵه‌وی و بەرزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن دروستده‌كات".
ر. ئ