کوردستانی

سلێمانی؛ کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن لە چەند ماڵێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن لە چەند ماڵێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی/ نووسینگەی رۆژھەڵات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی لەچەند ماڵێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات سکاڵایان تۆمارکرد کە دزیان لێکرابوو،لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ا. ع. ص) لەدایکبووی 2002 بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد


News

گرنگیی ژن لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

هێرۆخان؛ چاو و ویژدانی شۆڕش

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

٨ی مارتی ٢٠٢٤؛ رۆژی وەرچەرخان لە خەباتی ژنان

لەلایەن د.نازەنین عوسمان