کوردستانی
مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەکەیان دابەشدەکرێت داواش لە وانەبێژان دەكات سەردانیان بكەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پەروەردەکەیان دابەشدەکرێت داواش لە وانەبێژان دەكات سەردانیان بكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەری خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز ئاگاداركراونەتەوە ئەوانەی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراویان هەیە، سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، ئەو شایستە داراییەی مامۆستایانی وانەبێژ كە دابەشدەكرێت تایبەتە بە مانگی ئابی ئەمساڵ.
"پێویستە خودی بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر ئامادەبێت بە مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکە" بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز وادەڵێت.
ر. ئ
ر. ئ