کوردستانی

دۆڵی سماقوڵی؛ لە رووداوێکدا سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆڵی سماقوڵی؛ لە رووداوێکدا سێ هاوڵاتی بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێک لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی هەولێر- کۆیە لە دۆڵی سماقوڵی نزیک گوندی سوسێ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی کۆیە- هەولێر لە دۆڵی سماقوڵی نزیک گوندی سوسێ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، هۆکاری رووداوەکە هەوڵێکی تێپەڕاندنی هەڵەبووە"، وتیشی "رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندای ئەلنترا و بارهەڵگرێک لە جۆری تڕێلەی تورکی-دا روویداوە".

لە هەرێمی کوردستان رووداوەکانی هاتوچۆ بوونەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ مردن و برینداربوون، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگەوبانەکان و تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە دەگێڕنەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan