کوردستانی
ئەو بایەی لە سلێمانی هەڵیکردووە لەم کاتەدا کۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
درەنگانی شەوی رابردوو بایەکی بەهێز لە سلێمانی هەڵیکرد و تا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بەهێزی بەردەوام بوو، بەڵام ئێستا خێراییەکەی کەمیکردووە و بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی-یش دەڵێت "خێراییەکەی 35 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا و کاریگەرییەکەی کەمبووتەوە، بەڵام تا سبەینێ بەردەوامدەبێت".

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەو بایەی لە سلێمانی ھەڵیکردووە تا سبەینێ سێ شەممە بەردەوامی دەبێت، بەڵام خێراییەکەی کەمتر دەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد، ئاراستەی بایەکەش لە باکووری رۆژھەڵاتە بەرەو رۆژهەڵات دەبێت و تا سبەینێ ئێوارە بە چالاکی دەمێنێتەوە و لە ئێوارەدا تا رادەیەک کەمدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو "کە ئەو جۆرە بایانە لە ئەنجامی ئەو پەستانە دروستدەبێت، کە بەسەر کەشوهەوای نەوچەکەوەیە و ئەو گۆڕانە خێرایانەیە کە لە پلەکانی گەرما روودەدات".
ر. ئ
ر. ئ