کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی گوندی گەڵاڵەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی گوندی گەڵاڵەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی گەڵاڵەئ سەر بە قەزای ماوەتیان لە سنووری شارباژێڕ بۆردوومانکرد، وەک قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی پێدەکات "بۆردوومانی ئەمجارە چڕوپڕ بووە".

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئەیلولی 2022 دەوروبەری کاتژمێر 3:00 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێنج ناوچەی نزیک گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەتیان بۆردوومانکرد و ماوەی نیو کاتژمێری خایاند".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆردوومانەکەی ئەمجارە زۆر چڕوپڕ بووە و هاوڵاتییانی گوندی گەڵاڵەی زۆر ترساندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تاوەکو ئێستاش زیانە مادییەکان نەزانراون".

لەبارەی بەردەوامی بۆردوومانەکەوە کامەران حەسەن وتی "لەئێستادا بۆردوومانەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام ترسێکی زۆر لای هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە هەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد