کوردستانی

لە سلێمانی دوو بازرگانی مەترسیدار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی دوو بازرگانی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەهێنێت و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئەیلولی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ رووبەڕووبونەوەی مادە هۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو مادانە، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی (139) کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵدا گیرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان و رێگری کردن لە بڵاوبوەنەوەی هەر جۆرە مادەیەکی هۆشبەر کە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروستدەکات هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەردا گرت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە چالاکی یەکەمدا، دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون و چاودێری کردن هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی (2022/9/9) دەست بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام مادەی (کریستاڵ)دا گیرا و تۆمەتبارێکیش بەناوی (ک، ک، ر) دەستگیرکرا، تۆمەتبار لەدایکبووی ساڵی 1976ی شاری کەرکوکە، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری لێکزسی لاندگرۆزی پێبووە، لەسەر رێگەی (سلێمانی - كەركوك) دەستگیرکراوە و
بەپێی زانیارییەکان ئەو مادانە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوون".

ئەوەش هاتووە "لە چالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش پاش لێکۆڵینەوە وكۆكردنەوەی زانیاری ورد لە ھەمان رۆژدا لە ناوشاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستگیرا بەسەر بڕی 137 کیلۆگرام مادەی ( کریستاڵ لە جۆری شل ) کە لەناو دەبە شاردرابووەوە تۆمەتباریکیش دەستگیرکرا بەڕەگەز کوردە و لەدایکبووی 1994ی کەرکوک بە ناوی (ع, د, ع) تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانییەوە کریستاڵەکە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان".

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاندووە "بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و دەستبەسەر کریستاڵەکەدا گیراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan