کوردستانی

بڕیاری قەدەغەکردنی هێنانی جۆرێک ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی دوو مانگ درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری قەدەغەکردنی هێنانی جۆرێک ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی دوو مانگ درێژکرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت قەدەغەکردنی هاوردەی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ ماوەی دوو مانگ درێژکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد  لە دوای ئەوکاتەوە تەنها رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2021 و 2022 و 2023 دەدرێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رێگەپێدان بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 تاوەکو 1/11/2022 درێژکراوەتەوە کە ساڵانی پێشووتر لە 1ی 9 هاوردەکردنی مۆدێلیک ئۆتۆمبێل قەدەغە دەکرا، بەڵام ئەمساڵ وەکو قەرەبوویەک بۆ ساڵانی رابردوو کە نەخۆشی کۆرۆنا هەبوو وتمان با هاوڵاتییان تووشی زیان نەبن ماوەکەیمان درێژکردەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە دوای 1ی 11وە هەر ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل 2020 هاوردەبکرێت لە تۆمارناکرێت، لە دوای ئەوکاتەوە تەنها رێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2021 و 2022 و 2023 دەدرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan