کوردستانی
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمانی سنووری پارێزگای هەولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە، وەک بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت "زیانی گیانی نەبووە".
شاخەوان حسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلولی 2022 کاتژمیر 8:45 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی قەڵات لە نزیک گوندی مێرگە لە دەڤەری باڵەکایەتی کەوتە خوارەوە و بۆمبەکانی تەقییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو درۆنە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، چونکە ئەو شوێنە هیچ کەسێکی تێدا نیشتەجێ نییە، بەڵام ئاگر کەوتووەتەوە لە پووش و پاوانەکانی ئەو ناوچەیە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن".
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ وتی "گومان دەکەین درۆنەکە هی ئێران بێت، چونکە ماوەی چەند رۆژێکە بە بیانووی هەبوونی بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئێران سنوورەکانمان بۆردوومان دەکات".
س.ر

بیروڕا