کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی لە قەرزە کەڵەکەبووەکان رزگاردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و رێکخستنەوەى داهاتى ناوخۆ و کەمکردنەوەى خەرجى بەرە بەرە حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى لەو قەرزانەى کەلەسەرى کەڵەکەبووە دەرباز دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلولی 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هێندەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ، قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوەتەوە کە بڕەکەی 422 ملیۆن و 465 هەزار و 576 دۆلارە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 206 ملیۆن و 104 هەزار و 626 دۆلار قەرزدراوەتەوە، لە سێ مانگی دووەمیش 422 ملیۆن و 465 هەزار 576 دۆلار بووە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەماوەى رابردوودا حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆى نەناردنى شایستە داراییەکانى لەلایەن حکومەتى عیراقەوە تووشى قەرزێکى زۆر بووەوە، بەڵام بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و رێکخستنەوەى داهاتى ناوخۆ و کەمکردنەوەى خەرجى، بەرە بەرە حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى لەو قەرزانەى کە لەسەرى کەڵەکەبووە دەربازدەکات".
س.ر
بیروڕا