کوردستانی

قەرزی 15 تا 100 ملیۆن دیناری ده‌درێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزی 15 تا 100 ملیۆن دیناری ده‌درێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێمی کوردستان  قەرزی 15 ملیۆن دیناری تا 100 ملیۆن دیناری دەدات بە جوتیاران و دەرچووانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری دەگرێتەوە و لە 15 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و تا 100 ملیۆن دینار دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلولی 2022 راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "قەرزی 15 ملیۆن دیناری تا 100 ملیۆن دیناری دەدرێت و دوای شەش مانگی یەکەمی سوومەندبوونی لێی، دەستدەكرێتەوە بە وەرگرتنەوەی و لە ماوەی یەك ساڵ تا پێنج ساڵ قەرزەكە دەدرێتەوە".

ئاماژە بەوەکاروە "یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بانکی (القرطاس الإسلامي) واژووكراوە بە مەبەستی دابینکردنی قەرزی بانکی و پاڵپشتیی پڕۆژەکانی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەری و دەڵێت، خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل)ـێک دەبێت بۆ بانکی ناوبراو کە فەرمانبەری حکومەت بێت".

مەرجەكانی وەرگرتنی قەرزەكە وەك وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشكرایكردوون:-

1- وەرگرتنی مامەڵەی جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری ئەوانەی کە خوازیارن سوودمەندبن بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند و بەرزکردنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت.

2- پشتگیریی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان لەگەڵ سەرجەم بەراییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە هاوپێچ دەکرێن، بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و پەسەندکردن و ئاراستەکردنیان بۆ بانکی ناوبراو.

3- خاوەن بیرۆکە پێویستی بە (کەفیل)ێک دەبێت بۆ بانکی ناوبراو کە فەرمانبەری حکومەت بێت .

4- بڕی قەرزەکە لە (15,000,000 تا  100,000,000) پانزە ملیۆن دەستپێدەکات تاوەکو سەد ملیۆن دیناری عیراقی، بە گوێرەی ئاستی پرۆژەکە، لە ماوەی (1 ساڵ تا 5 ساڵ) قەرزەکە دەدرێتەوە و لە دوای شەش مانگی یەکەمی سوومەندبوونی قەرزەکە.

5- کاری وەزارەتمان تەنها هەڵسەنگاندن و پەسەندکردن و پشتگیری و چاودێریی پرۆژەکانە لەڕووی هونەری و پێشخستن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری.

6- سەرجەم رێکارە کردارییەکان وەکو (یاسایی و دارایی و کارگێری) لە بانک یەکلاییدەکرێنەوە لەگەڵ خاوەن پرۆژەکە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan