کوردستانی

لەسەر تەقینەوەکەی مێرسین هەدەپە داوای لێکۆڵینەوەدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر تەقینەوەکەی مێرسین هەدەپە داوای لێکۆڵینەوەدەکات
مەودا میدیا-

هەدەپە رایدەگەینێت، تەقینەوەکەی شەوی رابردووی شارۆچکەی مەزیتلی-ی پارێزگای مێرسین سەرکۆنە دەکات و داواش لەلایەن پەیوەندیدارەکان دەکات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەسەر روداوەکە ئاشکرابکەن، جەختیش دەکاتەوە کە پارتەکەیان پشتیوانی لە پاراستنی دیموکراسی لە جێگەی گرتنەبەری رێگەی توندوتیژی دەکات.

میدحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لەکاتێکدا تورکیا لە هەڵبژاردنەکان نزیک دەبێتەوە ناتوانن بەرانبەر شەپۆلێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی تووندوتیژی و بێزارکردنی خەڵک بێدەنگی هەڵبژێرن، هەروەها ئەرکی هەمووانە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاری تووندوتیژی و بەرتەسکردنی رووبەری دیموکراسی چڕبکەنەوە.

باسیان لەوەشکردووە، ئیدانەی تەقینەوەکەی مێرسین دەکەن و جەختیشدەکەنەوە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت و ئەنجامەکەشی بۆ رایگشتی ئاشکرابکرێت "ئێمەش وەک هەدەپە هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان لە بەردەوامی بەرگری و جێبەجێکردنی سیاسەتی دیموکراسی لە بەرانبەر تووندوتیژیدا دەپارێزین".

 شەوی رابردوو لە شارۆچکەیەکی مێرسین لە تورکیا، دوو ژنی خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە، بەو هۆیەشەوە پۆلیسێک کوژرا و پۆلیسێکی دیکەش لەگەڵ سێ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan