کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای چۆڵکردنی سەنگەری لە حزبەکانی رۆژهەڵات کردووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای چۆڵکردنی سەنگەری لە حزبەکانی رۆژهەڵات کردووە؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لە چەند رۆژی رابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی ئەو گرژیانەی ئێستا لە وڵاتەکەیان دەگوزەرێت، بارەگا و بنکەکانی حەزبەکانی رۆژهەڵاتی لە هەرێمی کوردستان تۆپبارانکرد، تۆپبارانەکان زیانی گیانییان نەبووە.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە سەنگەرەکانیان چۆڵبکەن، سەبارەت بەو دەنگۆیانە ناسر ساڵحی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی شاری کۆیەی حزبی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەواڵە دورە لە راستییە و تائێستا هیچ داواکارییەکی لەوشێوەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەکراوە".

ماوەی چەند رۆژێکە ئێران ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەبیانوی بوونی بارەگا و بنکەی حزبەکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان تۆپباراندەکات، تۆپبارانەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی گەیاندووە بە کێڵگە و باخ و رەزی گوندنشینانی سنوورەکان دڵەراوکێ و شڵەژانی لای گوندنشینان دروستکردووە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan