کوردستانی

یەکێتی و پارتی پێکەوە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی عیراق دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و پارتی پێکەوە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی عیراق دەکەن
مەودا میدیا-

ماڵپەڕی "پی و کەی میدیا" رایگەیاند، د.سۆران جەمال تاھیر، وتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆیان لەسەر کارنامەی ھاوپەیمانیی بەرێوەبردنی دەوڵەت کردووە بۆ پرسی پێکھێنانی حکومەتی عیراق.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە "لەناو ھاوپەیمانێتییەکەدا جگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھاوپەیمانیی سەروەری، عەزم و بزوتنەی بابلیون بەشدارن".

وتەبێژی یەکێتی باسی لەوەشکردووە "یەکێتی ئامادەیە بۆ قۆناغێکی نوێی گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکانی عیراق، و لەگەڵ پارتیش ئیمزایان لەسەر کارنامەی ھاوپەیمانیی بەرێوەبردنی دەوڵەت کردووە".
 
سەبارەت بە پێکھاتە و ناوەڕۆکی ھاوپەیمانێتییە نوێیەکە وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاندووە،  ژمارەیەک خاڵ و داواکاری لایەنەکانی شیعە، سوننە و کوردیشی تێدا جێکراوەتەوە.

هاوکات لە بارەی پرسی سەرۆک کۆمارەوە، وتەبێژی یەکێتی دەڵێت "پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی و کوردە و بۆ یەکێتی دەبێت و یەکێتی کاندیدی خۆی نەگۆڕیوە".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan