کوردستانی
ئێران بە چڕی بۆردوومانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێران بە چڕی دەستیکرد بە بۆردوومانکردنی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و بەربزین و پردێ، تاوەکو ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 ئێران لەڕێگەی درۆنەوە بۆردوومانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و بەربزین و پردێ کرد، بەپێی زانیارییەکان بێت بریندار هەیە لە ناوچەی زڕگوێز.
ماوەی چەند رۆژێکە ئێران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە بۆردوومانکردنی بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمەش بووەتە مەترسی بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.
س،ر