کوردستانی

ئێران بەردەوامە لە بۆردوومان و شەهید و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران بەردەوامە لە بۆردوومان و شەهید و بریندار هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆردوومانی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد لە قەزای کۆیە تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و شەهید و بریندار هەیە.

کامەران عەباس، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 ئێران بۆمبارانی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی ئێرانی کرد لە قەزای کۆیە لە ئەنجامدا چەند کەسێک شەهید و برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆمبارانەکە بەردەوامی هەیە، هەروەها لەناو بریندارەکانیشدا خوێندکار و هاوڵاتییانی مەدەنی هەیە لەئێستادا ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی گواستنەوەی بریندارەکانە بۆ نەخۆشخانە".

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 ئێران بە چڕی دەستیکرد بە بۆردوومانکردنی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵات لە ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و بەربزین و پردێ.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن