کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ مووچەی مانگی ئەیلولی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 29ی ئەیلولی 2022 مووچەی مانگی نۆی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو "لیستی مووچەی سەرجەم لیواکان ئامادەییە و ئەمڕۆ لەلایەن ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگەوە چەکی مووچەیان دەدرێت بە بانکەکان و سبەینێ دابەشدەکرێت".

بڕیاریشە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوبکرێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد