کوردستانی

سوپای پاسداران: ئۆپراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای پاسداران: ئۆپراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

قەرارگەی حەمزەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ لە باکووری عیراق هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
قەرارگەی حەمزە کە بنکەی سەرەکی لە شاری ورمییە رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێرشمان کردە سەر باکووری عیراق کە بارەگای حزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵاتی لێیە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا مووشەکی خاڵ پیکی 360ی هێزی وشکانی سوپای پاسداران و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بەکارهاتوون".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "دوابەدوای هەوڵی ئەو حزبانە بۆ ئاژاوەگێڕی و دروستکردنی نائەمنی زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکمان لە دژیان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە."   
 
ئەوەش هاتووە "تاوەکو نەهێشتنی هەڕەشەی ئەم هێزانە و هەنگاوی کاریگەریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان نەبینین بۆ جێبەجێکردنی پابەندی و بەرپرسیارێتی خۆیان ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت".
 
س،ر 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش