کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان: و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێم ئیدانە دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان: و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێم ئیدانە دەکەین
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 دوای بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە حکومەتی هەرێم رایگەیاند "بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆردوومانکردنی بنکەکانی ئۆپۆزسیۆن بە مووشەک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە هەر پاساوێک، هەڵوێستێکی ناڕاست و  بەلاڕێدابردنی رەوتی رووداوەکانە و جێگای سەرسوڕمانە، ئەم جۆرە هێرشانە، کە بەردەوام دەکرێنە سەر خاکمان و بەو  هۆیەوە، خەلکی سیڤیلیش دەبنە قوربانی، شەرمەزار دەکەین و پێویستە کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan