کوردستانی
"ئەم جۆر ھێرشانە بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان تاوانێکی گەورەیە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەداخەوە جارێکی دیکە ھێرشی مووشەکی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران کرایە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان کە لە ئەنجامدا شەھید و بریندار بوونی لێکەوتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەش هاتووە، بەناوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە تووندی ئیدانە و سەرکۆنەی ئەم ھێرشان دەکەین، پرسە و ھاوخەمی خۆمان بۆ قوربانیان و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێمان وایە ئەم جۆر ھێرشانە بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان تاوانێکی گەورەیە، سەرەڕای پێشیل کردنی سەروەری وڵات، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.
لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە، ھەر بۆیە پێویستە سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنرێت و چیتر رێگە نەدرێت سەروەری خاک و سنووری ھەرێم لە لایەن وڵاتانی دراوسێ پێشێل بکرێت و ئاسایشی ھەرێم تێک بدرێت، و لە ھەمان کاتدا ئەرکی حکومەتی فیدراڵیشە بەپێی دەستوور دەبێ پارێزەری سەروەری سنوور و ئاسمانی خاكی ھەرێمی کوردستانبێت.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


