تەکنەلۆژیا
مانگی داهاتوو وەتسئەپ لەسەر هەندێك لە ئامێر لە كاركردن دەوەستێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- كارزان عەبدوڵا
بڕیارە مانگی داهاتوو وەتسئەپ لە سیستمی هەندێك لە مۆبایلە زیرەكە كۆنەكان لە كاركردن بوەستێت لەپێناو پارێزگاری لە ئاسایشی ئەپڵیكەیشنەكان.
كۆمپانیای میتا بڕیاریدا كاركردنی ئەپڵیكەیشنی وەتسئەپ بوەستێنێت لە هەندێك مۆبایلە زیرەكەكان لە مانگی داهاتوو بەتایبەت بۆ سیستمە كۆنەكانی كارپێكردنی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.
كۆمپانیای میتای خاوەنی تۆڕی فەیسبووك دەیەوێت نوێكردنەوەی ئەپڵیكەیشنی وەتسئەپ لە سیستمی كارپێكردنی ئەندۆرید بەلایەنی كەمەوە 1.4 بێت و ئەو گۆڕانكارییە بڕیارە لە 24ی مانگی داهاتووەوە جێبەجێبكرێت و تەنیا مۆبایلە زیرەكە نوێیەكان ئەوانەی سیستمی كارپێكردنی نوێیان هەیە بتوانن بەردەوام بن لە بەكارهێنانی وەتسئەپ.
بۆ مۆبایلی ئایفۆن دەبێت سیستمی كارپێكردنی ئای ئۆ ئێس لە 12 كەمتر نەبێت بۆ ئەوەی خاوەنەكانیان بتوانن بەدەوامبن لە بەكارهێنانی وەتسەپ و لەنێو ئەو ئامێرانەی كاركردنی وەتسئەپ تێیاندا دەوەستێت بریتیە لە ئایفۆن پێنج و ئایفۆن سی پێنج.
ر. ئ