کوردستانی

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ بۆردوومانه‌كانی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ بۆردوومانه‌كانی ئێران
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ بۆردوومانه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم رایگه‌یاند "باشترین رێگە له‌نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌ و نابێت هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ جێگەی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ململانێی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم".

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگەیاند "به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ بۆردوومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حزبه‌كانی كوردستانی ئێران، كه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە "باشترین رێگە له‌نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌ و نابێت هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ جێگای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ململانێی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، باجه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌یدات، هه‌موو كێشه‌كان له‌ڕێگەی گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ باره‌گا و كه‌مپی نیشته‌جێبونی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌،  كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ زرگوێزی شاری سلێمانی، پارتی ئازادی كوردستان (پاك) له‌ پردێ، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرانه‌ ئامانج، چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan