کوردستانی

لە بۆردوومانێکی تورکیادا چوار هاوڵاتی شەهیدبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بۆردوومانێکی تورکیادا چوار هاوڵاتی شەهیدبوون
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا و تۆخانەکانی ئەو وڵاتە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون کە دووانیان منداڵن.

، بۆیە لەسەر گەرەنتیکارانی ئاشتی لە سوریا پێویستە هەڵوێستیان هەبێت و سنورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێن.

لە پەیامێکدا مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە ئاماژەی بەوەکرد، لەبەردەوامی پێشێلکارییەکانیدا، دوێنێ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە کۆبانی و جەزیرە دوو دامەزراوەی ئیدارەی خۆسەری بۆردومانکردووە و لە ئەنجامدا دوو کارمەند گیانیان لەدەستداوە.

فەرماندەی هەسەدە باسی لەوەشکردووە، هەروەها هێزەکانی تورکیا گوندی زرکانیان تۆپبارانکردووە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەمساڵدا تورکیا 59 جار ناوچەکانی باکووری سوریای کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دەیان سەربازی هەسەدە، هاوڵاتی مەدەنی، ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە، بۆیە لەسەر گەرەنتیکارانی ئاشتی پێویستە هەڵوێستیان هەبێت و سنوورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێن، لە هەمان کاتیشدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دەکات.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan